یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان زۆر نزیکبۆته‌وه له پارتی دیموکراتی کوردستان تا پێکه‌وه ئه‌م قۆناغه به‌ڕێوه‌به‌رن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی سیاسی ئاگادار به سپی راگه‌یاند" له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌تایبه‌تی له‌هه‌ولێر و له‌ڕێگای سه‌رۆکی حکومه‌ت نێچرڤان بارزانی و جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت قوباد تاڵه‌بانییه‌وه نزیکبوونه‌وه‌ی ته‌واو له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌و پرسه‌که به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات هه‌ردوولا پێکه‌وه ئه‌م قۆناغه به‌ڕێوه‌به‌رن".
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه پرسه‌که ته‌نها له"کات"دا ماوه‌و هه‌ردوولا له‌سه‌ر زۆر پرسی نێوانیان رێککه‌وتوون و له‌ئاینده‌دا که پێده‌چێت بکه‌وێته سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌وه ئه‌و رێککه‌وتنه رابگه‌یه‌نرێت.
سپی زانیویه‌تی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ئێستا یه‌کێتی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان ئه‌نجامی ده‌دات، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ گۆڕاندا به‌و مه‌به‌سته‌یه دڵی جه‌ماوه‌ری خۆی رازیبکات و ئه‌و ئاماژه‌ی بدات که ئه‌وان هه‌وڵی خۆیان داوه‌و سه‌رکه‌وتوونه‌بوون، به‌بیانووی "ئه‌وان به‌رپرسانه مامه‌ڵه‌ده‌که‌ن و به‌شداری حکومه‌ت ده‌که‌ن له‌م قۆناغه ناسکه‌دا، هاوکات ده‌سه‌ڵاتیش جێناهێڵن بۆ پارتی".
به‌پێی زانیارییه‌کان سپی، له‌دوا کۆبوونه‌وه‌ی نێوان یه‌کێتی و گۆڕان که 11/25 له سلێمانی سازکراوه، یه‌کێتی پێشنیاری ئه‌وه‌ی کردووه که بۆ دوو هه‌فته سه‌رۆکی په‌رله‌مان بچێته‌وه هه‌ولێر و په‌رله‌مان له‌و دوو هه‌فته‌یه‌دا کارابکرێت و سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی بگۆڕدرێت، به‌پێی زانیارییه‌کانی سپی ئه‌و پێشنیاره‌ی یه‌کێتی که له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه ره‌تکراوه‌ته‌وه، هاوشێوه له‌لایه‌ن پارتیشه‌وه قبووڵ نه‌کراوه.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد بنه‌مای رێککه‌وتنی نێوان یه‌کێتی و پارتی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه ده‌بێت که وه‌زره‌ته‌کان تێکه‌ڵبکرێنه‌وه‌و دابه‌شبکرێنه‌وه، ئه‌گه‌رێکی نزیکیشه یه‌کێتی وه‌زاره‌ته‌کانی پارتی وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاماژه‌یه نه‌دات که ئه‌وان وه‌زاره‌ته‌کانی گۆڕانیان وه‌رگرتووه، له‌و حاڵه‌ته‌دا پارتی وه‌زاره‌ته‌کانی گۆڕان وه‌رده‌گرێت و هه‌ر لایه‌نه‌یکی تریش به‌شداری حکومه‌ت بکات پشکی وه‌زاره‌ته‌کانی ده‌درێتێ.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه ئه‌و داواکاریانه‌ی یه‌کێتی پێشتر هه‌یبوو ده‌رباره‌ی هه‌ندێک پۆست، پارتی کار ئاسانیان بۆ ده‌کات و ئه‌و پۆستانه‌یان پێده‌ده‌ن، هاوکات ده‌سه‌ڵاتی وه‌زیرو بریکاری وه‌زیره‌کانی یه‌کێتی له‌ناوچه‌کانی زه‌رد کار ئاسانیان بۆ ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێک ده‌سه‌ڵاتیان پێبدرێت.
ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان پارتی و یه‌کێتی له‌رۆژانی داهاتوودا سیماکانی ده‌رده‌که‌ون.