له‌سه‌ر په‌كه‌كه ئاڵۆزی ده‌که‌وێته نێوان باڵێۆزی توركیا‌و پەرلەمانتاران
گەریلاکانی پەکەکە
سه‌باره‌ت به هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی عێراق لیژنەی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بانگهێستی باڵیۆزی تورکیای كرد‌و ئه‌ویش لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند، كه چەند جارێک حکومەتی عێراقی داوای یارمەتی ئێمەی کردوە لەو چوارچیوەیەدا هەوڵمان داوە هاوکاری عیراق بکەین .
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنەی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی بانگهێشتكردنی باڵیۆزی توركیا له عێراق لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی دا.
هۆشیار عه‌بدوڵا له‌وباره‌وه رایگه‌یاند: باڵیۆزی توركیا له‌به‌رده‌م لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش‌دا وتی پارێزگاری پێشووی موسڵ و چەند پەرلەمانتارێک داوای هاوکاری ئێمەی کردوە، هەروەها رەخنەی گرت کە حکومەتی عێراق لە هیچ ئاستێک‌دا هەوڵی بەرەوپیش بردنی پەیوەندی نادات لەگەڵ تورکیا.
هۆشیار عه‌بدوڵا له‌باره‌ی قسه‌كانی دیكه‌ی باڵیۆزی توركیا، ده‌ڵێ: "باڵیۆز ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه ئەمرۆ لەسەر داوای داود ئۆغلۆ وه‌فدێکی باڵای سیاسی و ئەمنی سەردانی بەغداد دەکەن و تورکیا جدیە لە چارەسەری کێشەکە ".
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه باڵیۆز له‌ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی بە کێشەی پەکەکەی كرد ئه‌وانی و وەک رێکخراویکی تیرۆریستی ناوبرد و رایگەیاند تورکیا لە دژایەتی داعش و پەکەکە جدیە .
به پێی زانیارییه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەشێکی پەرلەمانتاران رەخنەی زۆریان لە سیاسەتەکانی تورکیا گرت .
له‌باره‌ی قسه‌كانی باڵیۆزی توركیا هۆشیار عه‌بدوڵا له لێدوانه‌كه‌یدا دوو خالی خستە روو، یەکەمیان ئه‌وه‌یه كه تورکیا بە شێوەیەکی ئەنقەست مامەلە لەگەڵ ئاستی جیا جیای حکومەتی عێراقی دەکات جارێک لە ئاستی پارێزگار و جارێک لەئاستی پەرلەمانتار ئەمەش بە مەبەستی ده‌ستێوه‌ردانی سلبی .
هه‌روه‌ها هۆشیار خاڵێكی دیكه‌ی باسكرد كه وه‌ك ره‌خنه ئاڕاسته‌ی باڵیۆزی توركیای كردبوو و ده‌ڵێ: خاڵێکی تر ئه‌وه‌یه تورکیا لە ناوچەکە بێلایەن نیە و بەڵگە و فاکتی زۆر لە پەیوەندی تورکیا و داعش لە میدیاکان و لە ناوه‌نده سیاسیەکاندا باس دەکرێن.
هۆشیار هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه به باڵیۆزی توركیام راگه‌یاند ئەگەر لای تورکیا تیرۆرستە، ئەوا لای ئێمە پەکەکە شەری داعش دەکەن و نەک تیرۆرست نین، بەڵکو هەوڵی لە ناوبردنی تیرۆر دەدەن و مەرج نیە دەوڵەتان و هێزەکانی ناوچەکە هەمان تێروانینی تورکیایان هەبێت بۆ پەکەکە.
به پێی زانیارییه‌كان وته‌كانی هۆشیار عه‌بدوڵا له‌باره‌ی په‌كه‌كه‌وه، له‌لایه‌ن پەرلهمانتارێکی تورکمانەوە رەتکرایەوە پەکەکەی بە تیرۆرست ناوبرد‌و ناکۆکی لە بارەوە دروست بوو.
هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان په‌رله‌مانتاره توركمانهكه پشتیوانی قسەکانی باڵێۆزی تورکیای کرد بەمەش ئاڵۆزی و گرژی لە کۆبونەوەکە دروست بوو .
کۆوبونەوەکە کۆک بوو لەوەی کە ئەوەی تورکیا کردویەتی پێشێلی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه و ئیدانە کراوە .
PM:02:21:10/12/2015