كاتژمێر(7) به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه(13-12-2015) چه‌کدارانی داعش له گوندی (عاشق)ه‌وه به‌ره‌و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دووڕیانی كه‌سكێ له میحوه‌ری ڕۆژئاوای دیجله ئه‌نجامدا و ده‌ست به‌جێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای (1)ی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه ئه‌ركی پاراستنی ناوچه‌كه‌یان پێسپێردراوه، وه‌ڵامیان درایه‌وه .
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دوو ئۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژكراوی چه‌کدارانی داعشیان ته‌قانده‌وه پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها خۆكوژیش پێش ئه‌وه‌ی بگاته نزیك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كوژرا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كه‌وتوون، هاوكاتی ئه‌و هێرشه‌ی چه‌کدارانی داعش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان ئۆتۆمۆبیلێكی دیكه‌ی بۆمڕۆێژكراوی داعشیان له‌نزیك دووڕیانی كه‌سكێ ته‌قاندووه‌ته‌وه و مۆڵگه‌كانی ئه‌و هێزه‌شیان له گوندی(عاشق) و ده‌ورووبه‌ری بۆردومان كردووه.
له‌ئه‌نجامی تێكشكاندنی ئه‌و هێرشه‌ی داعشدا ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌کداری داعش كوژراون و هیچ زیانێكیش به‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌گه‌یشتووه.