45 هاوڵاتی كورد لە ئاوەكانی یۆنان خنكان
له كه‌ناره‌كانی یۆنان، 45 هاوڵاتی كوردی ئێزدی نقوم بوون. مه‌یسه‌ر حاجی ساڵح، قایمقامی پێشووی شه‌نگال له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا جه‌ختیكرده‌وه، به‌له‌مێك كه 45 هاوڵاتی ئێزدی كۆچبه‌ری ده‌گواسته‌وه، له ده‌ریای ئیجه، له‌نێوان توركیا و یۆنان‌دا نقوم بووه.
روونیشیكرده‌وه، ته‌رمی 21 قوربانیی ئه‌و رووداوه دۆزراونه‌ته‌وه و 13 كه‌سی تریشیان رزگاریان بووه. 11كه‌ی تریش، بێسه‌روشوێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌وانه‌ی رزگاركراون بۆ یۆنان گوازراونه‌ته‌وه و زۆربه‌ی قوربانییه‌كان، خزمی یه‌كتر بوون و هه‌مووشیان خێزانه‌كانیان له‌گه‌ڵدا بووه.
له 29ی تشرینی یه‌كه‌می رابردووش، 180 هاوڵاتی ئێزدی تر له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان، هه‌ر له كه‌ناره‌كانی یۆنان نقوم بوون كه زۆربه‌یان گه‌نج بوون.
له عه‌ره‌بییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: alliraqnews.com
PM:01:37:13/12/2015