سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان: پێویسته په‌كه‌كه وه‌ك هێزێی دژ به تیرۆر بایه‌خیان پێ بدرێت
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران میوانداری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی كردبوو، سه‌رۆكی فراكسۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاند، پەکەکە مافی خۆیانە وەک هێزێکی دژه تیرۆر بایەخیان پێ بدرێت و هێزێکن کاریگەرانە دژی داعش دەجەنگن.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، هۆشیار عه‌بدوڵا چه‌ند په‌یامێكی ئاڕاسته‌كرد و دوای وته‌كانی ئاڵا تاڵەبانی کە داوایکردبوو حکومەتی عیراق بە رەسمی پەکەکە وەک هێزێکی دژی تیرۆر لە خۆبگرێت، هۆشیار عه‌بدوڵاش رایگه‌یاند: پەکەکە مافی خۆیانە وەک هێزێکی دژه تیرۆر بایەخیان پێ بدرێت و هێزێکن کە کاریگەرانە دژی داعش دەجەنگن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتبووی:" کاتی ئەوە هاتوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسه‌ر سیاسەتە هەڵە و مەترسیدارەکانی ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، بێنە دەنگ کە کاردانەوەی سلبی لە سەر وڵاتانی ناوچەکە هەیە".
هۆشیار عه‌بدوڵا هه‌روه‌ها وتیشی: " توركیا له‌باره‌ی پێشێلی سیادەی خاک، سیاسەتی دوو پێوانەیی هه‌یه كه سیاسه‌تێكی هه‌ڵه‌یه، بۆ خاک و ئاسمانی خۆی دژە و لە گەڵ عێراق بە مافی خۆی دەزانێت و پێشێلی سه‌روه‌ری خاكی عێراق ده‌كات".
هۆشیار عه‌بدوڵا له قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی وت: "بە داخەوە لە بەدەستهێنانی سەرچاوەکانی وزەشدا، تورکیا پشت به‌ڕێگای ناشه‌رعی ده‌به‌ستێت و شەفافانە مامەڵە ناکات و ئیعتیمادی لەسەر بەدەستهێنانی وزەیە بە رێگەی قاچاغ" .
به پێی زانیارییه‌كان و له وه‌ڵامی سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری رایگەیاند: بابه‌تی به‌قاچاغبردنی نەوت لە لایەن داعشەوە بۆ تورکیا لە کۆڕوکۆبەنەوە نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا بەفراوانی و بەتوندی خراوەتەڕوو.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌وبابه‌ته یەکێکە لەو باسانە بە جدی وەرگیراوە و قسەی لەبارەوە کراوە، بەڵام تورکیا رەتیکردۆتەوە .
PM:02:49:13/12/2015