هێزەکانی دژە تیرۆر کەسێک دەستگیر دەکەن کە دان بەوەدا دەنێت بە ئەمری مەلا شوان پێنج پێشمەرگەی دیلی سەربڕیووە.
بە‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی دژە تیرۆر کە ڤیدیۆیەکیشی لەگەڵدایەو لەکە‌ناڵی فەرمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بڵاوکراوەتە له هه‌ڵمه‌تێكی ئەو هێزەدا کەسێک بەناوی عه‌لی قه‌حتان عه‌بدولوه‌هاب مه‌حمود عوبه‌یدی ناسراو به (ئه‌بو مریه‌م) ده‌ستگیركراوە له‌دایكبووی ساڵی 1995ه‌و هاوڕێ و باوه‌ڕپێكراوی مه‌لا شوانی بەرپرسی دیاری کوردی هەولێری ناو داعش بووەو بە فەرمانی ئەو پێنج پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربڕیووه.
به‌پێی دانپێدانانه‌كان، عه‌لی قه‌حتان پێشتر ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆرستی قاعیده بووه‌و چه‌ندین كه‌سی رفاندووه‌و كوشتوونی، له‌شاری موسڵ چۆته سه‌ربازگه‌یه‌كی مه‌شق ماوه‌ی 24 رۆژ راهێنانی له‌سه‌ر كوشتن كردووه، پاشان به‌یعه‌تی به‌گروپی تیرۆرستی داعش داوه.