"پارتی له‌ بردنی‌ هێز بۆ ناو باشووری كوردستان، ڕابردوویه‌كی پاكی نییه"

هاوسه‌رۆكی‌ كۆنگره‌ی‌ گه‌ل ده‌ڵێت"پارتی‌ كوردستانی‌ ته‌سلیم به‌ توركیا كردوه‌و ئێرانیش ده‌رباره‌ی‌ سه‌فه‌ره‌كه‌ی‌ بارزانی‌ بۆ توركیا داوای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پارتی‌ ده‌كات.

ڕه‌مزی كارتاڵ، هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی گه‌ل، به‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی ڕاگه‌یاندوه‌: ڕێكه‌وتنی نێوان پارتی و ئاكه‌په‌، زیانی گه‌وره‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی كورد ده‌دات له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان و پارتی، كوردستانی ته‌سلیم به‌ توركیا كردوه‌.

كارتاڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌: ڕابردووی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ بردنی‌ هێز بۆ ناو باشووری كوردستان، ڕابردوویه‌كی پاك و جوان نییه‌و  وتیشی: پارتی له‌ مێژه‌ له‌بری پشتبه‌ستن به‌ گه‌ل، پشتی به‌ هێزی ده‌ره‌كی به‌ستوه‌و جارێك هێزه‌كانی عێراق و چه‌ند جارێكیش هێزه‌كانی توركی بردوه‌ته‌ كوردستان.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌، نازم ده‌باغ, نوێنه‌ری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌ ئێران، به‌ هه‌مان ڕۆژنامه‌ی‌ ڕاگه‌یاندوه‌: ئێران داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی‌ له‌ پارتی‌ كردوه‌ سه‌باره‌ت به‌ گه‌شته‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ بارزانی.



PM:03:36:15/12/2015