مه‌حمود سه‌نگاوی: گۆڕان 18 هه‌زار چه‌کداری هه‌یه‌

ئه‌ندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایگەیاند" بزوتنەوەی گۆڕان 18 هەزار چەكداری لەناو هێزی پێشمەرگەدا هەیە، ئیدی هێزیان بۆچییە؟".


مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ رووداو وتی: "گۆڕان 18 هەزار چەكداری هەیە، ئەمەش بەبەڵگەی ئەوەی لەكاتی هەڵبژاردنەكاندا 18هەزار دەنگی لەناو پێشمەرگەدا هێنا، ئەوان گۆڕانن، ئەگەر وا نەبێت چۆن دەنگی پێدەدەن؟". 

ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ دروستکردنی هێز پێداویستی زۆرو هه‌مه‌جۆری ده‌وێت.

مه‌حمود سه‌نگاوی سه‌باره‌ت به‌ یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزه‌کانی 70 و 80 ی یه‌کێتی و پارتی، مه‌حمود سه‌ناگوی وتی" "یەكەكانی 70‌و80 یەكێتی ‌و پارتی هیچ كاتێك یەكناگرنەوە، تەنیا چارەسەر ئەوەیە لەسەرەتاوە هێزێكی دیكە دروست بكرێت، ئەو هێزانەی پێشووش بەتێپەڕینی كات خانەنشین بكرێن".



AM:11:48:16/12/2015