111 پەرلەمانتار داوای كەمكردنەوەی پشكی هەرێم دەكەن

لەكۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی عێراق 111 ئەندامی پەرلەمان داوای كەمكردنەوەی پشكی 17%ی هەرێم لە بودجەی 2016ی عێراق دەكەن.

لەمبارەوە كاوە محەمەد، پەرلەمانتاری گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سپی راگەیاند: 111 ئەندامی پەرلەمان لەسەر پێشنیارەكەی لیستی دەوڵەتی یاسا خوازیاری كەمكردنەوەی پشكی هەرێم لەبودجەی ساڵی 2016 عێراق بوون‌و لە ئێستادا ئەم پرسە لە لایەن پەرلەمانەوە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.

كاوە محەمەد وتیشی: لە كاتی دەنگدان بۆ پشكی 17%ی هەرێم 117 پەرلەمانتار دەنگی ئەرێ‌و 63 پەرلەمانتار دەنگی نەرێیان بەو پرۆژە یاسایە دا‌و بەپێی دەقی پەسەندكراوەكەش پشكی 17%ی هەرێم لەبودجەی ساڵی داهاتوو دەبێت پاش رەزامەندی سەرۆك وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بدرێت.



PM:04:14:16/12/2015