لیوایەكی پێشمەرگە شەهید بوو

شەوی ڕابردوو لیوا شەوکەت ڕەمەزان دۆسکی، ئامر هێزی  سوپای زێرەڤانی سەربەخۆ لە میحوەری خازر بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە شەهید بوو.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی NRT  ئەو لیوایە کاتژمێر سێی شەوی ڕابردوو لە کاتی خۆ ئامادەکردن بۆ هێرشێک بەسەر چەکدارانی داعش ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی داعش تەقیوەتەوە و ناوبراو شەهیدبووە.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ ١٦ی کانوونی یەکەم لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا عەمید مەغدید هەرکی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چیایی زەرتەک شەهید بوو.



PM:01:05:17/12/2015