"ناكرێ له‌به‌ر هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه هه‌بێ"
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی رایدەگەیەنێت ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌بێ جیاوازی بیروڕاو ره‌نگه‌كان و له‌پێناو پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان و ئاڵاكه‌مان خوێن ده‌ڕێژێ و شه‌هید ده‌بێ ، ناكرێ له‌به‌ر هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه هه‌بێ و چاره‌سه‌ر نه‌كرێن.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌یامێكیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ده‌خوازم هه‌موومان هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان و هه‌وڵدان بۆ باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان و دابینكردنی مووچه‌و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆیان.
ده‌قی په‌یامه‌كه..
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
له‌رۆژی ئاڵا گه‌شاوه‌كه‌ی كوردماندا، پیرۆزبایی خۆم ئاڕاسته‌م تاك به تاكی كورد له‌هه‌موو كونجێكی ئه‌م جیهانه ده‌كه‌م و ده‌خوازم ئاڵاكه‌مان هه‌میشه گه‌شاوه‌بێت.
ئاشكرایه ئێمه وه‌ك گه‌لی كورد ساڵه‌هایه شه‌ڕی به‌رگری كردن له خاك و نیشتمان و نه‌ته‌وه‌و گه‌شانه‌وه‌ی ئاڵا ده‌كه‌ین، له‌م پێناوه‌شدا رووبارێك خوێنمان رشتووه‌و به‌رده‌وام ده‌بین تاكو ئه‌و ساته‌ی ئاڵاكه‌مان له هه‌موو جیهان ده‌گه‌شێته‌وه.
هاوكات ئه‌م رۆژه پیرۆزه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان بڵێم ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌بێ جیاوازی بیروڕاو ره‌نگه‌كان و له‌پێناو پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان و ئاڵاكه‌مان خوێن ده‌ڕێژێ و شه‌هید ده‌بێ و رۆژانه له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا دایك جه‌رگی ده‌سووتێ و منداڵ بێ باوك ده‌بێ، ناكرێ له‌به‌ر هه‌ندێ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه هه‌بێ و چاره‌سه‌ر نه‌كرێن و پێویسته سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیدان و كه‌سوكاریان و ئاڵا سه‌ربه‌رزه‌كه‌مان لێپرسراوانه مامه‌ڵه بكه‌ن.
جارێكی تر ئه‌م رۆژه پیرۆزه له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌م و ده‌خوازم هه‌موومان هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و قه‌یرانه‌كان و هه‌وڵدان بۆ باشتركردنی ژیانی هاووڵاتیان و دابینكردنی مووچه‌و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆیان.
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
17/12/2015
PM:02:42:17/12/2015