دەمیرتاش: گەل بەهە‌ڵپەڕكێ بەر لەئۆپراسیۆنەکان دەگرێت

هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان، هەدەپە، رایگەیاند" ئەمرۆ لەهەر شوێنێک کە ئۆپەراسیۆن تێیدا بەرێوەدەچێت ترس و دڵەراوکێ بوونی نییە بەپێچەوانەوە کەش وهەوای جەژن و شادمانی باڵادەستە، گەل بە هەڵپەرکێ لەبەردەم ئۆپەراسیۆنەکان دا ڕاوەستاوە".

لە گۆنگرە ڕۆژنامەوانیی بە بەشداری هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی کەجەدە ، کۆنگرەی گەلانی دیموکراتی هەدەکە و پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان دەبەپە، دەمیرتاش  ئاماژەی بەوە کرد "لەدژی داگیرکاری هەڵوێستمان روونە ، پشتگیری لە گەل و خۆبەرێوەبەری دەکەین".

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە سەڵاحەدین دەمیرتاش لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا وتی" سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیر وەک چۆن پشیلەیەک شیر دەرژێ نامەیان ئاراستەی پوتن کرد، سەربازیان رەوانەی عێڕاق کرد و وتیان ناکشێینەوە بەڵام دواتر پاشەکشەیان پێدەکەن. کاتێک بابەتەکە دەبێتە گەلی کورد و جزیرە دەبنە (شێر)،لە جزیرە لەبەرامبەر ژمارەیەک لە ئەندامانی پەکەکە ، بە ٦ فەرمانداری پلەدار و ١٠ هەزار سەرباز دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد ، بە ڕەوانەکردنی ئەو هەموو هێزە و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن ، بۆردومانکردنی شارەکان و هێڕشی سەر گەل دەیسەلمێنن کە ئێوە چەندە داماون".

لەدرێژەی قسەکانیدا هاوسەرۆکی هەدەپە وتی "کۆدەتایی ئاکەپە لە یەکێک لەو خەندەقانەی کە لەلایەن گەلەوە هەڵکەندراوە وەرگەرا ، ئێمە مافدارین و سەرکەوتووش دەبین. دەبێ مایەی تێگەیشتن بێ کە فاشیزم بە پاڕانەوە کۆتایی پێنایات ، بەڵکو تەنیا بە خۆراگری و قارەمانێتی دەبێ".

دەمیرتاش وتی" شانبەشانی گەلەکەمان هەموو هەوڵەکانمان دەخەینە گەر بۆئەوەی خۆراگریمان بەهێزتر بکەیین، لەبەر ئەوەی دڵنیان کە سەردەکەوین و باوەڕمان بەوەش هەیە".

هاوسەرۆکی هەدەپە وتی" هەنگاونان بۆ دواوە لەم کاتە شکۆدار و مێژوویە دا مەحاڵە . ماڵی کەسمان نەدزیوە ، مافی کەسمان داگیرنەکردووە ، ئێمە دەمانەوێ لەسەر خاكی خۆمان بەشێوەیەکی ئازاد و شکۆدار بژیین ئەمە بەمافی خۆمان دەزانیین. کردەوەکانی حکومەتی ئاکەپە لەهیچ رێسا و یاسایەک بوونی نییە. راگەیاندنی قەدەغە لەلایەن والییەوە تاوانە. پۆلیس و والیەکانی دەولەت لەیاسابەدەرەکان هەڵسوکەوت دەکەن. باشە گەل چ بکات ، دەبێ سکاڵا لە دادگا تۆمار بکات بەڵام دادوەر لەزیندانە ،باشە بە ڕۆژنامەوانان بڵێن ئێ ئەوانیش لە زیندان دان..گەنجان دەستیان بە هەڵکۆڵینی خەندەق کرد ، ئەگەر ڕێیەکی تر هەیە کوا نیشانمانی بدەن".



PM:07:58:18/12/2015