سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ده‌ڵێت" بەشداری ئەو سێ لایەنە لە کۆبوەنەوەی ئەنجومەنی وەزیران وەک شەرعاندن و پشتیوانیکردنی بێقەید و شەرتی بریارەکەی مەسعود بارزانیە کە لە ۱۱ ئۆکتۆبەر و لە کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی حیزبەکەیدا بریاریدا گۆڕان لەحکومەت و پەرلەمان نەهێڵرێت .
هۆشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق له وتارێکدا به‌ناونیشانی " تا بن په‌ته‌که"، له‌سه‌ر به‌شداری یه‌کێتی و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵ له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران که ئه‌مڕۆ دواکه‌وت بۆ سبه‌ی، ده‌ڵێت" بێگومان ئه‌و به‌شدارییه لە بارێکی تریشدا داننانە بە شەرعیەتی بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم و چونکە لە بەشداری کۆبونەوەکانی ئەویشدا بە سیفەتی سەرۆکی هەرێم، درێغیان نەکردوە و بە پاساوێکیش قەناعەتیان بەخۆیان کردوە گوایە لە روی قانونیەوە نەخێر بەڵام بارزانی سەرۆکی هەرێمی ئەمری واقیعە" .
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گۆڕان ده‌پرسێت " ئایا پەرلەمان دامەزراوەی حیزبی گۆڕانە ؟! ئایا حکومەت تەنها هی پارتیە ؟! کەس لەم کوردستانەدا بۆی نیە ئاگاداری مەلەفی دەرەوە بێت، بارزانی نەبێت ؟! نەوت مولکی خەلکی کوردستان یان تەنها خێزانێک ؟!ئایا ئەوەی لە نێوان پارتی و گۆڕانە ململانێیە لەسەر بەرژەوەندی تەسکی حیزبی یان ململانێی شەرعیەت و ناشەرعی بونی سەرۆکی هەرێمە ؟! ململانێیە لەسەر پۆست و پایە و پارە بۆ گۆڕان یان رێگرتنی گۆڕانە لە هەولدان بۆ سەپاندنی حوکمی عائیلی و ویراپی و تاکەکەسی ؟! ".