گۆڕان لەسەر كۆبوونەوەكەی ئەمرۆی ئەنجومەنی وەزیران هاتە دەنگ
تیمی وه‌زاری گۆڕان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە و رایده‌گه‌یه‌نێ پارتی هه‌رێمی ئیفلیج و پڕۆسه‌ی سیاسی توشی قه‌یرانێکی گه‌وره کردووه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتووە: پارتی یه‌کڕیزی نیشتمانی و ئاشتی کۆمه‌ڵایه‌تی تێکداوه. هەروەها تیمی وەزاری گۆڕان کۆبوونه‌وه‌ی حکومه‌ت به‌بێ ئاساییکردنه‌وه‌ی دۆخه‌که، به رازیبوون به بڕیاری تاکلایه‌نه‌ی پارتی ده‌زانێت.
راگه‌یه‌ندراوێك له تیمی وه‌زاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه:
هاوڵاتیانی كوردستان
به‌شداریكردنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له كابینه‌ی هه‌شتی هه‌رێمی كوردستان له سۆنگه‌ی هه‌ستكردنمان به به‌رپرسیارێتی نیشتیمانیه‌وه بو. له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانیش هه‌مو تواناكانمان خسته‌گه‌ڕ له پێناوی سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت، كه گرنگترینیان به‌دامه‌زراوه‌كردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و پرۆسه‌ی چاكسازی، شه‌فافیه‌ت له داهات، شه‌راكه‌ت له بڕیاری سیاسی‌و به نیشتمانیكردنی دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم، له ناویاندا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و پۆلیس و ئاسایش و هه‌واڵگری‌و كۆتاییهێنان به سیمای دوو ئیداره‌یی بو.
سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌و ئاسته‌نگ و رێگرییانه‌ی به‌رده‌ممان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به هاوڵاتیانی كوردستان‌مان داب‌و، له جاران شێلگیرانه‌تر كارمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كرد. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، به بڕیارێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێگریمان لێكرا له به‌رده‌وام بوون له خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی كوردستان و به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌زمونه‌كه‌مان.
ئێمه له كاتێكدا، پشتیوانی له هه‌مو هه‌نگاوێك ده‌كه‌ین كه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بێت، به‌ڵام كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌بێ ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه بۆ پیش ١٢ ی ئۆكتۆبه‌ر، له‌ژێر هه‌ر پاساوێك بێت بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت رازیبوونه به‌و بڕیاره تاكلایه‌نه‌ی پارتی كه دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی ئیفلیج و پڕۆسه‌ی سیاسی توشی قه‌یرانێكی گه‌وره كردوه‌و یه‌كڕیزی نیشتمانی‌و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی تێكداوه.
تیمی وه‌زاری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
٢١/١٢/٢٠١٥
PM:03:06:21/12/2015