وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەربارەی سێ‌ موچەكە ڕوونكردنەوە دەدات

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەتیدەكاتەوە، موچەی سێ مانگی فەرمانبەران بكرێت بە چەك و ڕایدەگەیەنێت، چاكسازیەكەی حكومەت هەنگاوی یەكەم بووە.

سەفین دزەیی  بە (NRT) راگەیاند: بە هەر ڕێگایەك بێت حكومەتی هەرێم پابەندە بە دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانەو‌و بەهیچ جۆرێك باس لەوەنەكراوە مووچەی ئەو چەند مانگەی فەرمانبەران، كە دواكەوتووە بكرێت بە چەكی بانكی.

سەفین دزەیی ئاشكراشی كردووە، ئەو چاكسازییانەی حكومەتی هەرێم لەچەند ڕۆژی رابردودا ڕایگەیاند هەنگاوی یەكەم بووە و لە داهاتوودا هەنگاوی تری بەدوادا دێت.

بە وتەی ناوبراو، پێشبینی دەكەن لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٧ دا غازی سروشتی هەرێمی كوردستان هەناردەی دەرەوە بكرێت.



PM:01:00:26/12/2015