خۆپیشاندان بە مەشخەڵ دژی توركیا لە سلێمانی بەڕێوەچوو

ئێوارەی ئەمرۆ ژمارەیەك لەهەڵسوڕاوانی سیاسی بە هەڵكردنی مەشخەل‌و دروشم دژی حكومەتی توركیا، كۆمەڵكوژییەكانی باكوری كوردستانیان مەحكوم كرد.

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ کاتژمێر 5 له‌ شه‌قامی سالم رێپێوانێکی به‌مه‌شخه‌ڵ به‌ده‌ستپێشخه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانی وڵاتپارێز باشووری کوردستان به‌رێوه‌چوو، رێپێوانه‌که‌ تا به‌رده‌م باخی گشتی به‌رده‌وامی کرد.

خۆپیشاندەران بە هەڵدانی دروشم داوایان لەخەڵكی باشوری كوردستان كرد كە بۆ ئیدانەكردنی هێرشەكانی حكومەتی توركیا بێدەنگ نەبن‌و بڕژێنە سەر شەقامەكان.

لەو خۆپیشانداندا لەلایەن تەڤگەری ئازادی وتارێك خوێندرایەوە.




PM:09:41:26/12/2015