بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیا حەواڵە زرنگ فاروق ڕایگەیاند" بۆیەکەمجار لە هەرێمی کوردستان و عێراق هاوڵاتیان دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەوە کڕین و فرۆشتن بکەن و پارە بگوازنەوە لەشارێکەوە بۆ شارێکی تر".
زرنگ فاروق، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیا حەواڵە لە کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند "هاوڵاتیان دەتوانن پارە داخڵی ناو مۆبایلەکەیان بکەن و لە هەرشوێنێک ویستیان پارەکە بەکاربهێنن، دەتوانن بەکاری بهێن و ناچار نابن پارەی کاش هەڵبگرن."
ناوبراو ئەوەشی وت "لەم سیستەمەدا هەر هاوڵاتییەک کۆدی خۆی دەبێت و تەنها مامەڵە بە پارەی عێراقیەوە دەکرێت."
ئهو بهرپرسهی ئاسیا سێڵ وتیشی "لە ڕێگای ئاسیا حەواڵە، لە هەرشوێنێکی عێراق بێت دەتوانیت مامەڵە بەپارەوە بکەیت و پارەکەش چەندە بێت دەبێت و دیاری کراو نییە."
ئاسیا حەواڵە بۆیەکەمجارە لە کوردستان و عێراق سیستەمێکی نوێی ئەلکترۆنی لەبواری دارایدا دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە عێراق و کوردستاندا ١٦ هەزار بنکە دەکاتەوە.