ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە لیستی گۆڕان رایگەیاند" دەبێت نرخی ئینتەرنێت کەم بکرێتەوە، چونکە گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانیان پەیوەستە، بە کارەباوە، واتە کارەبا هەبێت هێڵی ئینتەرنێت هەیە".
دکتۆر شیرکۆ حەمە ئەمین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان داوای کەم کردنەوەی نرخی مانگانەی ئینتەرنێت دەکات و دەڵێت " ئەو بڕەپارەیەی کە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت مانگانە وەریدەگرن،کە لە ٤٠٠٠٠ چل هەزار دینارەوە دەست پێدەکات،لە بەرانبەر ٢٤ کاژێر خزمەتگوزاری ئینتەرنێتدا،واتە مانگانە دەبێت ٧٢٠ کاژێر ئینتەرنێت هەبێت،بەڵام ئێستا بەهۆی قەیرانی کارەباوە شەوڕۆژێک،لە نێوان ١٥_١٧ کاژێردا کارەبا هەیە،واتە هێڵی ینتەرنێت،لە نێوان ٢٤٠_٢٧٠ کاژێر،لە مانگێکدا،لە باشترین حاڵەتدا هەیە،واتە لە نیوان ٤٠٠_٤٣٠ کاژێر هێڵەکە کارانییە،بەڵام هەمان پارەی مانگانە،لە هاوبەشەکان وەردەگیرێت،کە پێویستە،بەڕێژەی کەمبونەوەی کاژێرەکانی خزمەتگوزارییەکە مانگانەکەش کەمبکرێتەوە،کە نزیەکەی نیوەی زیاتری نرخەکەی ئێستای دەکات"،
ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەسەر ئەوە دکاتەوە چاو بەو نرخەدا بخشێنرێتەوە یان چارەسەری ئەو دۆخە بکرێت.