دۆخی كاره‌بای هەرێم خراپتر دەبێت
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی ئاشكرایده‌كات، پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له‌شه‌و و ڕۆژێكدا ده‌بێته (13) كاتژمێر.
سیروان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی به میدیاكانی ڕاگه‌یاند، له‌مانگی یه‌كدا ته‌نها شه‌ش كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی ده‌درێته هاوڵاتیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مۆلیده ئه‌هلییه‌كان ڕۆژانه حه‌وت كاتژمێر كاره‌با ده‌ده‌نه هاوڵاتیان، له‌به‌رامبه‌ریشدا نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با به‌بڕی نۆ هه‌زار‌و (500) دینار بۆ (10) هه‌زار‌و (500) دینار وه‌رده‌گیرێت.
PM:04:06:31/12/2015