رۆژێكی ئه‌م هه‌فته‌یه پشووی فه‌رمییه
بەپێی رۆژمێری پشووه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژێ 6ی كانوونی دووه‌می2016، له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی هه‌رێمی كوردستان پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندی سوپای عێراقه‌وه، رۆژی 6ی كانوونی دووه‌می هه‌موو ساڵێك، كراوه به پشووی فه‌رمی له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
یه‌كه‌م فه‌وجی سوپای عێراق به‌ناوی "موسای كازم" له 6ی كانوونی دووه‌می ساڵی 1921 له‌لایه‌ن بریتانییه‌كانه‌وه دروستكراوه.
سووپای عێراق له‌سه‌ده‌ی رابردوودا، هه‌میشه به‌ده‌ست رژێمه یه‌ک له‌دوا یه‌که‌کانی عێراق و پێکهاته بالآده‌سته‌کانه‌وه بووه‌و ده‌ور گه‌وره‌ی بینییوه له‌سه‌ر کوتکردنی خه‌ڵکی عێراقدا له پێش هه‌مووشیانه‌وه کورد.
ئه‌م سووپایه ساڵی 2003 دوای روخانی رژێمی سه‌دام له‌لایه‌ن حاکم کاتی عێراق پۆل برێمه‌ره‌وه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و سووپایه‌که‌ی نوێ دروستکرا، سه‌ره‌تا کورد ده‌وری سه‌ره‌کی بینی له دروستکردنه‌وه‌ی ئه‌و سووپایه‌دا، به‌لآم ئێستا رێژه‌ی شیعه پێکهێنه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و سووپایه‌یه‌و سونه‌و کورد که‌مایه‌تین.
PM:01:02:02/01/2016