پارێزگاری سلێمانی: بێ کارەبایی حکومەت دەروخێنێت

پارێزگاری سلێمانی، د. ئاسۆ فەرەیدەن پێیوایە کێشەی کارەبا حکومەتی هەرێم دەروخێنێت.

پارێزگاری سلێمانی د. ئاسۆ فەریدوون لە کۆنگرەیەکەی رۆژنامەگەریدا رایاگەیاند" هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی كۆمەڵێك قەیرانی سەخت بووەتەوە و ئەگەر بێ مووچەی نەمان ڕوخێنێت بێ كارەبای دەمان ڕوخێنێت".

د. ئاسۆ فەریدوون حکومەتی هەرێم بەکەمترخەم دەزانێت کە وەڵامی داواکارییەکانیان ناداتەوەو چەندین نوسراویان ئاراستەیان کردوون.

لە درێژەی قسەکانیدا پارێزگاری سلێمانی وتی" كۆمەڵێك قەیرانی زۆر ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و كۆمەڵێك قەیرانی تریش لە شاری سلێمانی سەر هەڵدەدەن سەرشانی هاوڵاتیان قورس دەکەن".

کۆنگرە رۆژنامەگەرییەکە زیاتر بۆ کێشەی هاوڵاتیان لەسنووری پاریزگای سلێمانی سازکرابوو. د، ئاسۆ فەریدوون وتیشی" پێویستە حكومەت چارەسەری قەیرانی بێ كارەبای و بێ ئاوی بكات، لە هاوینی ئەمسادا سلێمانی بێ ئاو دەبێت".

ناوبراو پێیوایە چارسەری کێشەکان لای کەرتی تایبەتەو پێویستە حکومەت دەست لەبوارانە بکشێنێتەوە.



PM:02:07:03/01/2016