په‌رله‌مانتاری پارتی دڵشاد شه‌عبان " ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌قۆناغی ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم ناتوانێت مانگانه موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكات‌و داواشده‌كات، (70%)ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكرێت".
دڵشاد شه‌عبان په‌رله‌مانتاری پارتی له‌لیژنه‌ی دارایی‌و كاروباری ئابوری په‌رله‌مانی كوردستان به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حزبه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند " داهاتی مانگانه‌ی نه‌وت ڕۆژانه (450 بۆ 500) هه‌زار به‌رمیله، كه ده‌كاته (60%)ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، تاوه‌كو نرخی به‌رمیلێك نه‌وتیش نه‌گاته‌وه (70) دۆلار، ناتوانرێت بودجه‌ی گشتی هه‌رێم وه‌ك پێویست دابین بكرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ده‌ڵێت" حكومه‌تی هه‌رێم كوردستان ده‌بێت زوو چاكسازییه‌كه بكات، خه‌رجییه‌كانیش كه‌مبكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی پێدابینبكرێت، یان به‌پێی ئه‌و پاره‌ی له‌به‌رده‌ستیدایه، (70%)ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكات، له‌وه باشتره موچه دوا بكه‌وێت، باقییه‌كه‌شی ببێته قه‌رز له‌سه‌ری‌و هه‌ركات پاره‌ی زۆری كه‌وته ده‌ست ئه‌ویش بداته‌وه".