فراكسیۆنه كوردیه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، جگه له یه‌کگرتوو و پارتیش که خاوه‌نی دۆسیه‌که‌یه، گۆڕان و یه‌کێتی‌و کۆمه‌ڵ به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌رده‌که‌ن و به‌رگری له سه‌لیم شوشکه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌که‌ن.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا که دانه‌یه‌کی بۆ سپی نێردراوه، ئه‌و سێ لایه‌نه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن دوای دوورخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاری عێراق سه‌لیم شوشکه‌یی له وتاربێژی " هه‌ردوو كه‌نالی (زاگرۆس و K24) راپۆرته هه‌والیكیان له‌سه‌ر مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی ساز كرد كه تۆمه‌تی بی بنه‌ما و نادروستی پال دابوه لای به‌ریزیان به مه‌به‌ستی ناوزراندن و شكاندنی كه‌سایه‌تی ئه‌و په‌رله‌مانتاره".
ده‌قی به‌یانه‌که
فراكسیۆنه كوردیه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوینه‌ران به‌یاننامه‌یه‌ك بلاوده‌كه‌نه‌وه بۆ پشتگیری له مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی ...دوای ئه‌وه‌ی مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌لی ئیسلامیی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له وتاربیژیی دوور خرایه‌وه ئه‌م بریاره نیگه‌رانی ژماره‌یه‌كی زۆری هاولاتیان و مامۆستایانی ئایینی لی كه‌وته‌وه به‌تایبه‌تییش دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو كه‌نالی (زاگرۆس و K24) راپۆرته هه‌والیكیان له‌سه‌ر مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی ساز كرد كه تۆمه‌تی بی بنه‌ما و نادروستی پال دابوه لای به‌ریزیان به مه‌به‌ستی ناوزراندن و شكاندنی كه‌سایه‌تی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ..
له‌دریژه‌ی كاردانه‌وه‌كاندا هه‌رسی فراكسیۆنی كوردی له ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتگیری خۆیان بۆ په‌رله‌مانتار مامۆستا سه‌لیم شوشكه‌یی ده‌ربری و داوایان كرد راگه‌یاندن كه‌سایه‌تی نوینه‌رانی كورد له به‌غدا له‌كه‌دار نه‌كه‌ن ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه: پشتیوانی لە مامۆستا سەلیم شوشکەیی سەبارەت بەو راپۆرتانەی چەند دەزگایەکی راگەیاندن دەربارەی پەرلەمانتار مامۆستا سەلیم شوشکەیی ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویانکردۆتەوە کە تیایداچەند تۆمەتێکی بێ بنەماو نادروستیان لەسەر ناوبراو پەخش کردوە کە هەموویان دەچنە خانەی تەشهیر و شکاندنی سیاسی، ئێمە نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین و پێمان وایە مامۆستا سەلیم شوشکەیی نوێنەرێکی دڵسۆزی گەلی کوردستانە ولێدوان و بلاوکراوەو موداخەلەکانی لە ئەنجومەنی نوێنەران گەواهی ئەوەی بۆ دەدەن کە دژی بیری توندرەویە و پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە.
شکاندن و بێرێزی کردن بەرامبەر هەر ئەندامێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران خزمەت بە یەکریزی نیشتیمانی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی ناکات.
ئالا تالەبانی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
هۆشیار عبدالله فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆران
احمدی حاجی رەشید فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان