81 ژن لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە كوژراون

ئەنجومەنی هاوئاهەنگی ژنان لە پارتی دیموكراتیكی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند لەماوەی رابردوودا 81 ژن لە باكوری كوردستان بەدەستی هێزە ئەمنییەكانی توركیاوە كوژراون.

بەپێی راپۆرتی ئەو ئەنجومەنە لەكاتی گرتنەبەری سیاسەتی قەدەغەكردنی هاتوچۆ لەلایەن سوپای توركیا لە ناوچەكانی باكوری كوردستان تا ئێستا 161 هاوڵاتی كورد كوژراون كە 30 كەسیان ژن بووە. لەوانە سێ هەڵسوڕاوی سیاسی كە بەم دواییانە لە سلۆپی لەشەقامدا گوللەباران كران. بەپێی ئامارەكە زۆربەی قوربانییەكان خەڵكی شارەكانی جەزیرە، سلۆپی‌و سورن.

ئەنجومەنی هاوئاهەنگی ژنانی هەدەپە، ژمارەی ژنانی گیانبەختكردو لە تەقینەوەكانی ئەنكەر‌و پرسوس بە 40 كەس نادەبات‌و حكومەتی توركیا بە بەرپرسیاری مەرگی ئەوان ناودەبات، هەروەها لەشارەكانی ئیستانبول كە هاتوچۆی قەدەغە نایگرێتەوە 7 ژن لە ئۆپەراسیۆنی پۆلیسدا كوژراون.

لەراپۆرتەكەدا هاتووە تەرمی ژنێكی بەتەمەن بەناوی "تایبێت ئینان" كە دایكی حەوت منداڵ بووە‌و پاش كوژران لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی توركیا چەندین رۆژ لەسەر زەوی مابووەوە.




PM:04:27:10/01/2016