"كه‌س ناتوانێ غازی سنوری ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی بفرۆشێ"
بەپێی راپۆرتێكی كەناڵی KNN، كۆبوونەوەی ئەمرۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی‌و پارتی تایبەت بووە بە رێكه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی كه مانگی رابردوو پارتی له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به فرۆشتنی غازی سنوری كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵ ئیمزای كردوه.
بەپێی راپۆرتەكە دوای ئه‌وه‌ی مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، دوو پێشنیاری جیاجیای بۆ هه‌ریه‌ك له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان نوسی و له‌كۆبونه‌وه‌كانیاندا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كرد كه ئه‌م دو پرۆژه‌یه رای ته‌واوی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌سه‌ره.
KNN زانیویه‌تی پێش ئه‌وه‌ی پێشنیازی سێ لاپه‌ڕه‌ییه‌كه‌ی پێشكه‌ش به وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكات، وێنه‌یه‌كی بۆ سه‌ركردایه‌تی پارتی ناردوه و هه‌ر ئه‌مڕۆش به‌پێشنیازه‌كانی خۆیانه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی كه‌وتونه‌ته گفتوگۆ.
ناوه‌رۆكی پێشنیاز و كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوه به به‌شه‌مافی یه‌كێتی له ئیمتیازاتی نه‌وت و غاز و ده‌سه‌ڵاته‌كانی له جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و بڕیاری سیاسی و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌فده‌كه‌ی پارتی باسیان له غازی ژێر زه‌وی سنوری سلێمانی و كه‌ركوك كردوه كه له رێكه‌وتنێكی نهێنی و تاكلایه‌نه‌دا نێچیرڤان بارزانی و ئاشتی هه‌ورامی به گرێبه‌ستێكی تاریك و نادیار به كۆمپانیایه‌كی توركییان فرۆشتوه و كۆی مامه‌ڵه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وه‌فدی یه‌كێتی باس كردوه و داوای ره‌زامه‌ندییان له‌وان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك نه‌وته‌كه و شیرینی و پاره‌ی داهاته‌كه‌ی، غازه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش تاڵان بكه‌ن و داوایان له یه‌كێتی كردوه كه ده‌رخسته‌ی به‌شی خۆیان له‌و غازه پێشكه‌ش به‌پارتی بكه‌ن.
KNN له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی زانیویه‌تی كه ناوبراو مه‌به‌ستی كۆبونه‌وه‌كه‌ی پارتی پێگه‌یشتوه ره‌تی كردوه‌ته‌وه كه ده‌ربازی كوڕی به‌شداریی كۆبونه‌وه‌كه بكات و له دره‌نگانێكی شه‌ودا وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه به‌وه‌ی كه هیچ كه‌س بێ ره‌زامه‌ندی یه‌كێتی ناتوانێ غازی سنوری ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی بفرۆشێ.
هه‌ر دوێنێش راگه‌یاندنه‌كانی پارتی بانگه‌شه‌یان بۆ گرێبه‌ستی فرۆشتنی غازی كێڵگه‌كانی كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵ كرد و ئه‌و تاڵانییه‌یان له تاریكی‌دا، به ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره بۆ هه‌رێم له‌قه‌ڵه‌مدا، وه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زۆر خێریان له داهاتی نه‌وته‌كه بینیبێت، تاڵانی و شیرینی غازیشی بچێته‌سه‌ر، له‌وه‌ی یه‌كه‌مدا بیست ملیار دۆلار و قه‌رزارین له‌مه‌شیاندا بیست ملیاری تر ئه‌ده‌ن به‌ملی خه‌ڵكدا.
یه‌ده‌گی گازی سروشتی و نه‌وتی هه‌رێم:
یه‌ده‌گێكی زۆری نه‌وتی هه‌یه كه نزیكه‌ی 160 ملیار به‌رمیل نه‌وتی خاوه
200 ترلیۆن پێ سێجا (5 ترلیۆن و 700 ملیار مه‌تر سێجا) یه‌ده‌گی گازی سروشتیی هه‌یه
یه‌ده‌گی گازی سروشتیی هه‌رێم 3%ی تێكڕای یه‌ده‌گی گازی سروشتیی جیهانه
یه‌ده‌گی گازی سروشتیی له بازاڕه‌كانی جیهاندا ڕۆڵێكی گرنگ به پێگه‌ی هه‌رێم ده‌دات.
PM:08:15:12/01/2016