"رێكەوتنمان لەگەڵ یەكێتی بۆ بەتاڵانبردنی سەروەتو سامانی خەڵک نییە"
وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، ڕێککەوتنیان لەگەڵ یەکێتیدا بۆ دابەشکردنی پۆست و بەتاڵان بردن و دابەشکردنی سەروەت و سامانی خەڵک نییە.
شۆڕش حاجی وتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان بە NRT ڕاگەیاند "لەگەڵ یەکێتیدا هەنگاو دەنێین بەرەوە ڕێککەوتنی سیاسی، بەڵام ڕێککەوتنەکە بۆ دابەشکردنی پۆست و بەتاڵان بردن و دابەشکردنی سەرەت و سامانی خەڵک نییە، بەڵکو مەبەستمان چەسپاندنی دیموکراسی و گۆڕینی شێوازی حوکمڕانییە".
لەماوەی ئەم هەفتەیەدا یەکێتی دوو کۆبوونەوەی لە ماوەی دوو ڕۆژدا ئەنجامداوە، یەکەمیان لەگەڵ گۆڕان و دووەمیان لەگەڵ پارتیدا بووە.
PM:11:31:14/01/2016