بەتۆمەتی پشتیوانی لەكورد 21 مامۆستای زانكۆ لەتوركیا دەستگیركران

پۆلیسی توركیا ئەمرۆ 21 مامۆستای زانكۆ دەستگیركرد، بەتۆمەتی واژۆكردنی كەمپینێك كە ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای ئەو وڵاتەی بۆ سەر باكوری كوردستان مەحكوم كردبوو.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، دەستگیركردنی ئەم مامۆستایانەی زانكۆكانی توركیا لەكاتێكدا یەك رەجەب تەیب ئەرۆدغان، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە پێشتریش بە توندی رەخنەی لەو كارە مامۆستایانی زانكۆ گرتبوو.

هەواڵنێری ئەناتۆلی توركیا راگەیاند: ئەمرۆ لەهێرشێكی پۆلیس بۆ سەر ماڵی مامۆستایانی زانكۆ 21 دەستگیركردوە. ئەمەش پاش ئەوە دێت كە داواكاری گشتی توركیا لێكۆڵینەوەیەكی وردی لەسەر 1200 مامۆستای زانكۆ لە 90 زانكۆی ئەو وڵاتە كردبوو كە واژۆی ئەو كەمپینەیەكان كردوە كە دژی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای توركیا دروستكراوە.

مامۆستایانی زانكۆ بە واژۆكردنی كەمپینەكە داوایان لە حكومەتی ئەنكەرە كردبوو تا كۆتایی بە كۆمەڵكوژی‌و دەركردنی كوردان بهێنێت. ئەرۆدغان رۆژی پێشنجشەممە واژۆكارانی ئەو كەمپینە لەوانە نۆام چۆمسكی بە خیانەت تۆمەتبار كردبوو.




PM:12:39:15/01/2016