گۆڕان له‌سه‌ر بارودۆخی خراپی ئابوری و دارایی هه‌رێم، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که‌ئه‌و بارودۆخه" فه‌شه‌ل و شكستی به‌ڕێوه‌به‌رانی حكومه‌ته‌و درێژه‌دانه به بردنی سامانی خه‌ڵك و فریودانیان".
فراکسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی کوردستان له به‌یانێکدا که کۆپیه‌کی بۆ سپی نێردراوه بانگی هێزه سیاسیانه ده‌كه‌ن بۆ خستنه‌گه‌ڕی پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی نیشتیمانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هاوبه‌ش، كه‌له هه‌مانكاتدا "ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌م سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی پارتی له فه‌رمانڕه‌وایی".
به‌یاننامه‌ی فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان
پارتی ده‌یه‌وێت خه‌ڵك و هێزه سیاسیه‌كان ڕابهێنێت له‌گه‌ڵ زوڵم، یاسا شكێنی، سزادانی خه‌ڵك.
له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، به تایبه‌ت له سه‌ره‌تای قه‌یرانی داراییه‌وه تاكو ئێستا، به به‌رده‌وامی ڕه‌خنه‌و پڕۆژه‌و هه‌ڵوێستمان له باره‌ی شێوازی مامه‌ڵه‌كردن و ناشه‌فافیه‌ت و گه‌نده‌ڵی له بواری دارایی و ئابووری هه‌رێمدا هه‌بووه، به دیاریكراوی داهاتی نه‌وت و گاز، ئه‌وه‌مان ڕاگه‌یاندووه كه ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ته تاكلایه‌نه‌كه‌ی پارتی به ئه‌نقه‌ست ملنادات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی خه‌ڵك و جێبه‌جێكردنی داواكانی مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران، كه‌س و كاری شه‌هیدان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه له سه‌نگه‌ری به‌رگریدا شه‌ونخونی ده‌كێشن بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانیمان.
له‌دوا بڕیاری حكومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی مووچه، سزایه‌كی تازه‌یان به‌سه‌ر هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌راندا سه‌پاندووه، ئه‌ویش بڕیاری نیو مووچه‌یه، چونكه دڵنیاین له‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافیه‌ت بنه‌بڕبكرایه نه‌ده‌گه‌یشتینه ئه‌م ئاسته له قه‌یران و ئێستاش ده‌توانرا پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكرایه.
ئێمه فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نیو مووچه‌یی نیشانه‌ی فه‌شه‌ل و شكستی به‌ڕێوه‌به‌رانی حكومه‌ته‌و درێژه‌دانه به بردنی سامانی خه‌ڵك و فریودانیان.
بۆیه داواده‌كه‌ین :
یه‌ك، ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی له ئاست قه‌یرانه‌كاندا بیركردنه‌وه‌یان لێكنزیكه و خۆیان به هاوخه‌می خه‌ڵك ده‌زانن، بانگیان ده‌كه‌ین بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵوێستێكی هاوبه‌ش.
دوو، بانگی ئه‌و هێزه سیاسیانه ده‌كه‌ین بۆ خستنه‌گه‌ڕی پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی نیشتیمانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هاوبه‌ش، كه‌له هه‌مانكاتدا ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌م سیاسه‌تی تاكڕه‌وانه‌ی پارتی له فه‌رمانڕه‌وایی و پێشێلكارییه گه‌وره‌كانی له ئاست دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كانی نیشتیمان، چونكه پارتی به‌م هه‌نگاوانه‌ی، ده‌یه‌وێت خه‌ڵك و هێزه سیاسیه‌كان ڕابهێنێت له‌گه‌ڵ زوڵم ، یاسا شكێنی و سزادانی خه‌ڵك.
فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان
18/1/2015