کۆبوونه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی و یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر دواکه‌وتنی مووچه‌و بارودۆخی گشتییه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی راگه‌یاند ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی له‌نێوان هه‌ر چوار لایه‌نه‌که یه‌کێتی و کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو کۆمه‌ڵدا سازده‌کرێت له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانیه‌و بابه‌تی سه‌ره‌کیش دواکه‌وتنی مووچه‌ی مووچه خۆرانی کوردستانه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه هه‌ر چوار لایه‌نه‌که ده‌یانه‌وێت که‌ناڵه دیبلۆماسییه‌کان بگرنه به‌ر بۆ فشار خستنه سه‌ر حکومه‌تی هه‌ریم تا چاره‌سه‌ری دواکه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بکات.
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی ئه‌وه ی ئاشکرا کرد که هه‌ر چوار لایه‌نه‌که له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی به‌باشی نازانن خۆپیشاندان له‌لایه‌ن چین و توێژه جیاجیاکانه‌وه له‌سه‌ر دواکه‌وتنی مووچه سازبکرێت، چونکه وه‌ک ئه‌و سه‌رچاوه‌که‌ی سپی باسی کرد سازدانی خۆپیشاندان رووه نێگه‌تیڤه‌کانی زیاتره له رووه پۆزه‌تیڤه‌کانی.
ماوه‌ی پێنج مانگه فه‌رمانبه‌رانی کوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌و ئه‌و کێشه‌یه‌ش ناره‌زایه‌تییه‌کی زۆری له‌ناو خه‌ڵکدا دروستکردووه‌و ئه‌گه‌ر ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری لێده‌کرێت.