خۆپیشاندانی گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان بۆ رۆژی دووه‌م به‌رده‌وامه‌و شه‌وی رابردووش نه‌یانهێشت تانکه‌ری نه‌وت له ده‌ربه‌ندیخانه‌وه ده‌رچێت بۆ که‌لارو له‌وێشه‌وه بۆ خاڵی سنوری په‌روێزخان.
شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ک له گه‌نجانی ئه‌و شاره رێگایان له‌و تانکه‌رانه گرت که نه‌وتیان بارکردووه‌و له‌سلێمانیه‌وه بهدهربهندیخاندا نه‌وت ده‌گوازنه‌وه بۆ خاڵی سنوری پروێزخان و تا ئێستاش به‌یانی 1/19 به‌ردوامن له خۆپیشاندان و رێگرتن له تانکه‌ره‌کان.
به‌پێی زانیاری سپی که لهپهیامنێرهکهیهوه له‌و شاره وه‌ریگرتووه ئه‌و گه‌نجانه ته‌نها رێگایان له ته‌نکه‌ری نه‌وت گرتووه‌و، هاوڵاتیان به ئاسایی به ئۆتۆمبیله‌کانیان هاتوچۆ ده‌که‌ن.
دوێنی زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و شاره بایکۆتی ده‌وامیان کرد‌و ته‌نها رێژه‌ی 20% ی فه‌رمانبه‌ران ده‌وامیان ده‌کرد.
له‌شاری سلێمانی و شاره‌کانی تریش فه‌رمانبه‌ران به‌رده‌وامن له بایکۆتکردن، دوێنی له سلێمانی به نزیکی له 60% فه‌رمانبه‌ران بایکۆتی کاره‌کانیان کرد.