ده‌سته‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك داوا ده‌كات مانگتنی سه‌رتاسه‌ری له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاو شوێنه گشتییه‌کان به‌هۆی دواکه‌وتنی مووچه‌وه ده‌ستپێبکاته‌وه.
ده‌سته‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك له به‌یاننامیه‌کدا داوا ده‌کات " مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌ناو خوێندنگه و فه‌رمانگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌ست پێبكاته‌وه داوا ش له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان و مامۆستایانی هه‌رێم ده‌كات كه، ده‌ست به مانگرتن و بایكۆد كردنی ده‌وام بكه‌نه‌وه و فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر حكومه‌ت زیاد بكه‌نه تاوه‌كو سه‌رجه‌م مووچه دواكه‌وتووه‌كانیان بده‌نه‌وه". ( به‌بێ ئه‌وه‌ی واده‌یه‌ک بۆ ده‌ستپێکردنی ده‌ستنیشان بکات ).
له‌به‌یاننامه‌یه‌كه‌دا که کۆپیه‌که‌ی ده‌ست سپی که‌وتووه ی " داوا له فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان و مامۆستایانی هه‌رێم ده‌كات كه، ده‌ست به مانگرتن و بایكۆد كردنی ده‌وام بكه‌نه‌وه و فشاره‌كانیان بۆ سه‌ر حكومه‌ت زیاد بكه‌نه تاوه‌كو سه‌رجه‌م مووچه دواكه‌وتووه‌كانیان بده‌نه‌وه".
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌شدا رایانگه‌یاندووه كه، پێویسته ناڕه‌زایه‌تیه‌كانمان له هه‌موو دامه‌زراوه‌كان و خوێندنگا و زانكۆ و په‌یمانگاكان له‌ستی سه‌رانسه‌ری كوردستان ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه، له هه‌موو جێگایه‌ك ده‌سته‌كانی ناڕه‌زایه‌تی پێكبهێنرێت و پێكه‌وه گرێیان بده‌ینه‌وه.
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا جه‌ختیان كردۆته‌وه، شێوازی كاریگه‌ر بگرینه به‌ر بۆ سه‌پاندنی خواسته‌كانمان و پێویسته رێگا بگرین له‌هه‌ر جۆره كارێكی پێشوه‌خته و سه‌ركێشانه كه ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌بار به‌رێت
ده‌سته‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك نزیكه‌ی ساڵێكه دامه‌زراوه و زیاتر له 25 رێكخراو و فه‌رمانبه‌ری فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت به‌شداران له‌و ده‌سته‌یه‌دا.