پۆلیس هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە کە حاڵه‌تی دزیكردن زۆر کەمی کردووە و ئەو حاڵەتە نەبووەتە دیاردە و لەوبارەیەوە دڵنیای بە هاوڵاتیان دەدات.

ڕائید ئەکرەم قادر بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی ڕایگەیاند ئەو دەنگۆیانەی کە باس لە زیادکردنی حاڵەتەکانی دزیژکردن دەکەن لە سلێمانی لە سەرەتای ساڵی نوێوە دوورە لە ڕاستییەوە و زۆر کەمی کردووە.

ڕائید ئەکرەم ئاماژە بەوە دەکات کە لە شەوی سەری ساڵدا و دوو ڕۆژ دواتریش هیچ حەڵەتێکی دزیکردن ڕووینەداوە و دەڵێت "بەبەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئەمساڵ حاڵەتەکانی دزیکردن زۆر کەمی کردووە، تەنانەت لەشەوی سەری ساڵدا و دوو رۆژ دواتریش هیچ حاڵەتێکی دزیکردن لەناو شاری سلێمانیدا تۆمار نەکراوە، لەکاتێکدا ساڵانی ڕابردوو چەند حاڵەتێک تۆمار دەکرا."

بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی داواش لە هاوڵاتیان دەکات کە هه‌ر حاڵه‌تێكی نامۆیان بینی‌ و گومانیان هه‌بوو، ده‌توانن پەیوەندی بکەن بەژمارە تەلەفۆنی (١٠٥).



PM:03:05:21/01/2016