لە ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و رانیە لە رۆژی ١/٢٦ ەوە مامۆستایان بایکۆتی دەوام دەکەن و داوا لە مامۆستایانی هەولێر و دهۆکیش دەکەن، ئەوانیش بایکۆتی بکەن.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لقی سلێمانی یەکێتی مامۆستایان و مامۆستایانی ناڕازی ڕایانگەیاند، لە ڕۆژی ١/٢٦ ەوە بایکۆتکردنی دەوام لە خوێندنگاکاندا دەستپێدەکەنەوەو و ناچنە هۆڵەکانی خوێندنەوە.
لەو کۆنگر رۆژنامەگەریەدا کە لەسلێمانی سازکرا مامۆستایان ئەوەیان ئاشکرا کرد کەئەوان خۆپیشاندان ناکەن و بەڵکو بەیکۆتی دەوام دەکەن.
لەکۆنگرە رۆژنامەگەریەکەدا مامۆستایان چەند مەرجێکیان بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام دەستنیشان کرد کە ئەوانیش "دابەشکردنی تەواوی مووچەی مانگی ئەیلول و تشرینی یەکەمی مامۆستایان و دەستکاری نەکردنی دەرماڵەی مامۆستایان".
هەروەها داوایان لەبەڕێوەبەری قوتابخانەکان کرد لەبەرخراپی ژیانی ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایان بچن جاکی بانکی بکەن بۆ ئەو نیومووچەیەی هاتووە تا مامۆستایان وەریبگرن.