"ئه‌وانەی به‌شدارن له‌م دۆخه‌دا زۆربه‌یان له‌حكومه‌تدان‌و خه‌ریكی بازرگانین"
ڕۆژی شه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌به‌شداری په‌رله‌مانتاران‌و پسپۆران‌و شاره‌زایانی ئابوری كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی قه‌یرانی داراییه‌وه له‌هۆڵی (سه‌عد عه‌بدوڵڵا) له‌هه‌ولێر ئه‌نجامدا‌و په‌رله‌مانتارێكیش ده‌ڵێت"ئاخۆ ئه‌نجامی ئه‌م دۆخی چی بێت؟"
(سۆران عومه‌ر) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بابه‌تێكی له‌سه‌ر كۆبونه‌وه فراوانه‌كه‌ی هه‌ولێر نوسیوه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ڕێگه‌ی چاكسازی ئاسانه، چونكه به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌شدارن له‌م دۆخه‌ی هه‌رێمدا، زۆربه‌یان ئه‌و سیاسییانه‌ن كه له‌حكومه‌تدان‌و خه‌ریكی بازرگانین، وه‌ك خۆشی ده‌ڵێت"زۆربه‌ی به‌رپرسان داهات‌وسامانه‌كانیان له‌سه‌ر حسابی میلله‌ت پێكه‌وه ناوه".
ئه‌و په‌رله‌مانه ده‌شڵێت"له‌ماوه‌ی ڕابردودا پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم برایه هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا، ئه‌نجامه‌كه‌ی دۆخی ئێستابوو، ده‌شپرسێت ئاخۆ ئه‌م دۆخه خراپه‌ش كه براوه‌ته ئه‌وێ، ده‌بێت ئه‌نجامه‌كه‌ی چیبێت؟".
PM:03:05:23/01/2016