ئه‌مڕۆ 1/25 به‌هۆی دواکه‌وتنی مووچه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر مامۆستایانی قوتابخانه‌کانی ناو سلێمانی بایکۆتی ده‌وامیان کردووه‌و له دوێنێه‌وه به قوتابیه‌کانیان راگه‌یاندووه" نه‌یه‌نه‌وه بۆ قوتابخانه".
سپی له رێگای په‌یامنێرانیه‌وه ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستکه‌وتووه که له‌ناو شاری سلێمانی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له قوتابخانه‌کان داخراون و زۆر به‌که‌میش ده‌وام له زۆرێک له‌فه‌رمانگه‌کانی سلێمانیدا ئه‌نجام ده‌درێت. هاوکات به‌پێی ئه‌و زانیاریانه پارێزگای هه‌ڵبه‌جه‌و قه‌زاو ناحیه‌کانیشی هاوشێوه‌ی ناو شاری سلێمانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران به‌که‌می ده‌چنه‌وه سه‌ر کاره‌کانیان.
بایکۆتکردنی ده‌وام له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه له کاتێکدایه دوێنی وه‌فدێکی مامۆستایان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێم کۆبوونه‌وه، هه‌روه‌ها کۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو لقی سلێمانی یه‌کێتی مامۆستایان و مامۆستایانی نارازی رایانگه‌یاند که رۆژی 1/26 ده‌ستده‌که‌ن به بایکۆتکردنی ده‌وام.
ماوه‌ی پێنج مانگه حکومه‌تی هه‌رێم مووچه‌ی مووچه خۆرانی کوردستان نه‌داوه، هه‌فته‌ی رابردوو نیو مووچه‌ی به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا دا‌به‌شکرد، که ناره‌زایه‌تییه‌کی گه‌وره‌ی له‌ناو مامۆستایان‌دا لێکه‌وته‌وه.