ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی کۆمه‌ڵی ئیسلامی، عه‌بدولستار مه‌جید دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابر‌دوو یه‌کێتی وه‌ڵامیان دایه‌وه، ده‌ڵێت" ڕونكردنه‌وه‌كه كه به‌ناوی یه‌كێتیه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، لای من جێگه‌ی سه‌رنجه‌و لام ڕون نیه له‌لایه‌ن كام باڵی ناو ئه‌و حزبه‌وه ده‌ركراوه؟".
عه‌بدولستار مه‌جید وه‌زیری کشتوکاڵ و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌به‌رامبه‌ر به‌یاننامه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووک ده‌ڵێت" من نه‌موتووه كه یه‌كێتی‌و پارتی له‌سه‌ر فرۆشتنی غاز ڕێككه‌وتون، به‌ڵكو ئاماژه‌م به‌وه‌كردووه، له‌كۆبوونه‌وه‌ی پارتی‌و یه‌كێتیدا باسیان له‌فرۆشتنی غازی سروشتی كردووه، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیش له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێت، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان پارتی‌و یه‌كێتیدا باسی گۆڕینی سه‌رۆكی په‌رله‌مان نه‌كراوه، به‌ڵكو باسی دۆسیه‌ی نه‌وت‌و غاز كراوه".
ناوبراو له به‌شێکی تری قسه‌کانیدا ده‌ڵێت " خه‌ڵك ناهه‌قی نیه كه متمانه‌ی به‌م حكومه‌ته نه‌بێت، له‌بری حكومه‌ت، مه‌كته‌ب سیاسییه‌كانی ئه‌و دوو حزبه بڕیار له‌سه‌ر فرۆشتنی غازی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتیدا هه‌ندێك ده‌سته‌واژه به‌كارهێنراوه، كه پێم‌خۆش نیه هیچی له‌سه‌ر بڵێم".