سهرنووسهری رۆژنامهی هاوڵاتی رایگهیاند " بههۆی قهیرانی داراییهوه دوای مانگێكی تر رۆژنامهكه رادهگرین ئهگهر كۆمهكی دارایی نهكرێین".
ئهمڕۆ له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا شۆڕش خالید سهرنووسهری رۆژنامهی هاوڵاتی رایگهیاند " له ئێستادا رۆژنامهكه پێویستی به هاوكاری حكومهت و خهمخۆرانی میدیای ئازاد و ئهوانهی له خهمی ئازادی رادهربڕیندان له ههرێمی كوردستان ههیه، چونكه چیتر ناتوانێت تهنها به داهاتی رۆژنامه درێژه بهكارهكانی بدات".
ناوابرو وتی " بڕیارمانداوه تا 25ی مانگی داهاتوو بهردهوام بن و گهر كۆمهكی دارایی نهكرێین، رۆژنامهكه رادهگرین".
رۆژنامهی هاولآتی یهکهم رۆژنامهی ئههلییه لهکوردستاندا که له 5-11-2000 یهکهم ژمارهی لێدهرچووه بێ وهستان.
دەقی بانگەوازی رۆژنامەی هاوڵاتی
لەدوای 15 ساڵ كاركردن وەك یەكەم دامەزراوەی میدیای ئەهلی لەهەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ ئەوە ئاشكرادەكەین كەڕۆژنامەی هاوڵاتی تەنها یەك مانگی تر دەتوانێت بەردەوامبێت، بڕیارە لەڕۆژی (25/2) رۆژنامەو سایتی هاوڵاتی بۆ كاتێكی نادیار رابگیرێت.
ئەم بڕیارە بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەوەیە كە زیاتر لەدوو ساڵە حكومەتی هەرێمی كوردستانو خەڵكو تەواوی دامەزراوەكانی گرتۆتەوەو ئاشكراشە كە كاریگەری راستەوخۆو بەرچاوی لەسەر ژیانی خەڵك بەگشتی هەیە، میدیاش بەتایبەت میدیای ئەهلی پشكی ئەو قەیرانانەی بەركەوتوەو ناتوانێت تەنها پشت بەداهاتی خۆی ببەستێت بۆ بەردەوامبونی.
لای هەموان ئاشكرایە كەڕۆژنامەی هاوڵاتی یەكەم دامەرزاوەی میدیای ئەهلییە لەهەرێمی كوردستان، كە لە 5/11/2000 بەهەوڵی ژمارەیەك نوسەرو رۆژنامەنوسی هەرێمی كوردستان یەكەم ژمارەی بڵاوكرایەوەو بەبێ دابڕان 15 ساڵو سێ مانگە چەندین قۆناغی گەشەسەندنی بڕیوەو تا بوە بەیەكەمین رۆژنامەی ئەهلی رۆژانەو كاریگەریەكی بەرچاوی لەهۆشیاركردنەوەو بەئاگاهێنانەوەی تاكی كورد هەبوەو هەروەها جێدەستی لەنێو میدیای كوردیدا دیار بوە.
بەڵام لەئێستادا رۆژنامەكە پێویستی بەهاوكاریو كۆمەكی خەمخۆرانی میدیای ئازادو ئەوانەی لەخەمی ئازادی رادەبڕیندان لەهەرێمی كوردستان، چونكە چیتر ناتوانین تەنها بەداهاتی رۆژنامە درێژە بەكارەكان بدەین.
لەئێستادا كەقەیرانی دارایی ناچار بەو بڕیارەی كردوینو توانیمان لەدوو ساڵی رابردودا كاتێك قەیرانەكە دەستیپێكرد دامەزراوەكە لەگەڵ پەیڕەوكردنی سیاسەتی سگهەڵگوشین بەردەوامبێت، بەڵام چیتر بەداهاتی خۆیو بەپشتیوانی خاوەنەكەی ناتوانێت ئەو كارە بكات، بۆیە ئەگەر خەمخۆرانی میدیای ئازادو ئەوانەی لەخەمی ئازادی رادەربڕینن كۆمەكی رۆژنامەكە نەكەن ئەوە رەنگە بەیەكجاری ماڵئاوایی لەخوێنەران بكات.
ئەم بانگەوازە بەر لەمانگێك لەڕاگرتنی رۆژنامەكە لەبەر سێ هۆكاری سەرەكییە:
یەكەم: ئێمە پێیمانوایە كەمادام رۆژنامەی هاوڵاتی بۆ هەموان بوەو لەخزمەتی تەواوی چینو توێژەكانی كۆمەڵگە بوە لەڕێی گەیاندنی هەواڵو زانیاریی دروست بەخوێنەرانو كۆمەڵگە، بۆیە دەكرێت هەموان بەشێكبین لەكۆمەك بۆ رۆژنامەكە تا بەردەوامی بەخۆی بداتو دانەخرێت، ئەو داوایەشمان روبەڕوی هەموان دەكەینەوە.
دووەم: بانگەوازەكە ئاگاداركرنەوەیەكی پێشوەختەیە بۆ ئەو كەسو رێكخراوو بازرگانو سەرمایەدارانەی كەدەیانەوێت هاوكاریو كۆمەكی رۆژنامەكە بكەن بەر لەڕاگرتنی، بۆ ئەوەی بەردەوامبێتو نەكەوێت.
سێیەم: لەحاڵەتی هاوكاریو پشتیوانی لەڕێی كۆمەكەوە بۆ رۆژنامەكە، هاوڵاتی بڕی تەواوی ئەو هاوكارییانە بڵاودەكاتەوە بۆ ئەوەی بۆ خوێنەرانی رۆژنامەكەی رونبكەینەوە كە هاوڵاتی دەتوانێت تاچەند بەو كۆمەكە بەردەوامبێتو ناوی ئەو كەسانەش پارێزراو دەبێت كە نایانەوێت ناویان بڵاوبكرێتەوە.
هاوڵاتی سەرەڕای شانازیكردنی ئێجگار زۆر بەمێژوی كاركردنی خۆی، بەوپەڕی دڵگرانییەوە ئەم بڕیارە دەداتو جارێ نازانین كەیو چۆن رۆژنامەكە بۆ جارێكی تر دەست بەكاركردن دەكاتەوە. دیارە ئەمەش پەیوەستە بەوەڵام وەرگرتنەوەی ئەم بانگەوازەوە.
هاوڵاتی 27/1/2016