په‌روه‌رده: پێده‌چێت خوێندن دوابخرێت بۆ ساڵێكی تر
بەهۆی قەیرانە داراییەكانی هەرێمەوە به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێده‌چێت خوێندنی ئه‌مساڵ رابگیرێت و بخرێته ساڵێكی تر.
لەمبارەیەوە مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی تایبه‌ت به PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 28-1-2016 ته‌نها خوێندكارانی قۆناغی 12 ده‌وامیان كردووه، ئه‌گه‌رنا قۆناغه‌كانی تر ده‌وامیان نه‌كردووه‌و پێشناچێت به‌مزووانه بیكه‌ن. دووپاتیشیكرده‌وه كه بواری خوێندن له‌ئێستادا له‌بارودۆخێكی زۆر خراپدایه‌و ئه‌مه‌ش زیانی بۆ خوێندكاران ده‌بێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی وه‌كو په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران بۆئه‌وه‌ی له‌پرۆسه‌ی خوێندن دوانه‌كه‌ون ده‌توانرێت بڕیاربدرێت یان سزا دابنرێت بۆئه‌وه‌ی ده‌وام رانه‌گیرێت؟ مامۆستا دڵشاد وتی: ئێمه پێمان وتوون ده‌وامی ئاسایی هه‌یه، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك مامۆستا‌و یه‌كێتی مامۆستایان به‌یاننامه‌یان ده‌ركردووه‌و جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه بایكۆتی ده‌وام بكه‌ن، ئه‌و مامۆستایانه‌ش داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن و به‌رپرسه باڵاكان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش له‌باره‌ی راگرتنی ده‌وامه‌وه له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه ده‌ڵێن سزای كه‌س ناده‌ین. هه‌ربۆیه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا خوێندن له‌بارێكی ناجێگیردا ماوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی پێده‌چێت به‌هۆی ئه‌م بایكۆتكردنهوهو راگرتنی خوێندنه‌وه نمره‌ی وه‌رزی یه‌كه‌می خوێندكاران بۆ وه‌رزی دووه‌میش ئه‌ژماربكرێت؟ واتا یه‌ك تاقیكردنه‌وه كه‌ڕه‌تی دوو بكرێت و وه‌رزی دووه‌م ده‌وام نه‌كرێت؟ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وتی: به‌داخه‌وه نه‌ك ئه‌گه‌ری ئه‌ژماركردنی نمره به‌ڵكو زۆر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه له‌ئێستادا ساڵی خوێندنه‌كه‌ش رابگیرێت و دوابخرێت بۆ ساڵێكی تر، كه ئه‌مه‌ش به‌ڕای من مه‌ترسی هه‌یه بۆ خوێندكاران و په‌روه‌رده‌ش به‌گشتی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت ئه‌وانه‌ی ده‌بنه هۆكاری هاندانی خه‌ڵك بۆ بایكۆتكردن و راگرتنی خوێندن به‌رپرسیارێتییه‌كه‌شی هه‌ڵبگرن.
PM:01:04:28/01/2016