به‌پرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی وه‌ڵامی گۆڕان ده‌داته‌وه له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌رێگایه‌ی یه‌کێتی ئاراسته‌ی پارتیان کردووه‌و ده‌ڵێت" له‌ئاینده‌دا ده‌رده‌که‌وێت کێ له‌و بابه‌ته‌دا راستگۆ نه‌بووه".
مه‌لابه‌ختیار له یادی تێپه‌ڕبوونی یه‌ک ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدکردنی فه‌رمانده‌ی ناسراوی هێزی پێشمه‌رگه لیوا شێرکۆ فاتیح که به‌ده‌ستی چه‌کدارانی داعش کوژرا، وتارێکی خوێنده‌وه‌و کردی بهبۆنهیهکیش بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی راپۆرتێکی که‌نالێ KNN که ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کردبوو یه‌کێتی هه‌مان کۆپی ئه‌و نه‌خشه رێگایه‌ی بڵاویان کردۆته‌وه، ئه‌وه نه‌بووه که بۆ پارتیان ناردووه، مه‌لا به‌ختیار له‌و پرسه‌دا وتی" هەمان ئەو نەخشە ڕێگایەی داومانەتە دەست پارتی، بەبێ ئەوەی یەک فاریزەی لێ بگۆڕین داومانەتە دەستی بزووتنەوەی گۆڕانیش."
مەلا بەختیار له‌درێژه‌ی وەڵامدانه‌وه‌ی میدی گۆڕاندا کە گوایە یەکێتی ڕایگشتی چەواشە دەکات لەسەر ئەو نەخشە ڕێگایەی داویەتییە پارتی و وتی "ئێمە بەرپرسین لەوەی وتومانە و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەو ڕاستیە ئاشکرا دەبێت کە کێ لەو بابەتەدا ڕاستگۆ نەبووە".
مەلا بەختیار وتیشی " من بەرپرسم لەوەی یەك حەرف یەك فاریزە جیاوازی نییە لە نێوان ئەو نەخشە ڕێگایەی دراوەتە لایەنەکان و بەر لە بڵاوکردنەوەشی هەمان نوسخە کە دراوە بە پارتی نێردراو بۆ گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتووش".
سه‌باره‌ت بهچاوپێکهوتنهکهی دوێنیی به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووه‌می سکرتێری گشتی یه‌کێتی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێڕی به‌ناراسته‌وخۆ وه‌ڵامی جێگری سکرتێره‌که‌ی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت"
با کەسمان خۆمان لەوی تر بە پاکتر نیشان نەدەین و لەپێناو جوانکردنی خۆمان ئەوانی تر بە ناشرینی نیشان نەدەین".
مەلا بەختیار وتیشی " هەمووان واتە بەرپرسانی حکومی و حزبی لە ڕابردوو بەپێی قەبارەی ئەو پۆستەی هەمان بووە بەرپرسارین و ناکرێت خۆمان لە بەرپرسیارێتی بدزینەوە".