ئه‌میری کۆمه‌لی ئیسلامی له‌دوای کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندێکی یه‌کێتی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند" ئێمه ده‌ستمان له‌سه‌ر دڵمانه بارودۆخه‌که نه‌ته‌قێته‌وه".
بە مەبەستی ئاساییکردنەوەی بارودۆخی هەرێم، شاندێکی یەکێتی ئەوروپا و کونسوڵگەری وڵاتان لە هەرێم سەردانی لایەنە سیاسییەکان دەکەن و بەیانی ئەمڕۆش لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی کۆبوونەوە، ئەمیری کۆمەڵ ڕایگەیاند" نوێنەری یەکێتی ئەوروپا و کونسڵگەری وڵاتان بە ڕاشکاوی وتیان لەگەڵ ڕێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستاندا نین".
عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا له هه‌ولێر ڕایگەیاند " یه‌کێتی ئه‌وروپا که سه‌ردانیان کردین پەیامێکیان پێ‌بوو، کورتەی پەیامەکەش ئەوەیە کە ئەوان بەتەنگ بارودۆخی سیاسی و ئابوری هەرێمی کوردستانەوەن، لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان دانیشتوین و جارێکی تریش دادەنیشینەوە و دەمانەوێت هاوکاریتان بکەین بۆ دەرباز بوون لەو بارودۆخە سیاسیە ناهەموارە، کە بەزیانی خۆتان لە ڕووی ئابوری و سیاسی و ئاشتی کۆمەڵایەتیەوە تەواو دەبێت".
ئه‌میری کۆمه‌لی ئیسلامی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا وتیشی "ئەوان ده‌ڵێن ئێمە وەک یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ یەکپارچەی عێراقین و لەگەڵ ئەوەداین لە چوارچێوەی عێراقدا مامەڵەتان لەگەڵ بکەین".
"ئه‌وان لەئیستادا لەگەڵ ڕیفراندۆمدا نین بۆ سەربەخۆیی کوردستان، ڕەنگە لە داهاتوودا ڕامان بگۆڕیت". وه‌ک عه‌لی باپیر ئاماژه‌ی بۆ کرد.
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی ئەوەشی وت "منیش پێم وتوون ئێمە لە قەیرانێکی ئابوری و سیاسی سەختداین و ڕۆژانە گەنجەکانمان سەری خۆیان هەڵدەگرن لەبەر بێزاری و بەناچاری و ڕۆژانە جەنازەمان بۆ دێتەوە و دەستمان لەسەر دڵمانە بۆ ئەوەی بارودۆخەکە نه‌تەقێتەوە بەهۆی توڕەیی و بێزاری خەڵکەوە".