لیژنه‌ی ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌رێم یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌باره‌گای مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوو له‌هه‌ولێر سازده‌کات.
بڕیاره کاتژمێر 3 ی پاشنیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخی هه‌ریم یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆکی پارتی و محه‌مه‌د فه‌ره‌ج ئه‌مینداری یه‌کگرتووی ئیسللامی و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی کارگێری مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی، له‌باره‌گای مه‌که‌ته‌بی سیاسی یه‌کگرتوو ساز بکات.
ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به‌ئامانجی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان به‌تایبه‌تی گۆڕان و کۆمه‌ڵ و داڕشتنی به‌رنامه‌ی کارێک بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که، داده‌نیشن.
ئه‌و لیژنه‌یه له کۆبوونه‌وه‌ی 1/26 بارزانی و لایه‌نه سیاسییه‌کان بڕیاری له‌سه‌ر دراو ده‌بێت له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌کدا کاره‌کانیان ته‌واوبکه‌ن و به‌راپۆرتێک بیخه‌نه به‌رده‌ست کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تری بارزانی و لایه‌نه‌کان.