به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، رایگه‌یاند " به‌هۆی بایکۆتی مامۆستایانه‌وه نیو ملێۆن خوێندکار له خوێندن بێ به‌شبوون".
دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له‌مامۆستایان کرد کۆتایی به‌بایکۆت بهێنن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ پۆله‌کانی خوێندن.
ناوبراو وتی"وه‌رزی دووه‌می خوێندن ده‌ستی پێكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام به هۆی مانگرتنی مامۆستیانه‌وه هێشتا ده‌وام نه‌كراوه و ئه‌گه‌ر مامۆستایان به‌رده‌وامبن له بایكۆت كردن ئه‌وا پێده‌چێت ئه‌مساڵی خوێندن هه‌ژمار نه‌كرێت".
دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پێیوایه "پێدانی ئه‌و نیو مووچه‌یه به مامۆستایان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو بارودۆخه‌كه‌شی هێنده‌ی تر ئاڵۆز كرد".