عەلی سیاسیو هاوڕێكانی بەكەفالەت ئازاد كران
كەمێك پێش ئێستا عەلی مەحمود ناسراو بە عەلی سیاسی، هەڵسوڕاوی مەدەنیو ژمارەیەك هاوڕێی بە كەفالەت لە گرتووخانەی هەولێر ئازاد كران.
لەمبارەیەوە عەلی سیاسی بە سپی رایگەیاند ئەوان پێش خۆپیشاندانو لە رەشبگیرییەك لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە دەستگیركران، ئەگەرچی موعید هەبوو ئەو رۆژە خۆپیشاندان بكرێت.
وتیشی: ئەو و هاوڕێكانی كە 8كەس بوو بە پێی مادەی 10 خۆپیشاندان دەستگیركراونو ئەمرۆ بە كەفالەت تا رۆژی دادگاییكردنەكە ئازاد كراون.
مادەی 10 خۆپیشاندان بۆ نەبوونی مۆڵەتی خۆپیشاندانە، ئەمەش لەكاتێكدا كە بەرپرسانی پارێزگای هەولێر بە ئاشكرا رایانگەیاندەوە مۆڵەت بەهیچ خۆپیشاندانێكی سیاسیو... نادەن.
PM:03:53:01/02/2016