ڕاگه‌یه‌ندراوێك له‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، شێوازی پێدانی پاره‌ی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بواری نه‌وت، گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت‌و ئیتر به‌پێی داهاتی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌و كێَڵگه‌یه‌ی كاری تیادا ده‌كه‌ن، پاره‌یان پێده‌درێت.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان، حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ره‌تای مانگی یه‌كه‌وه شێوازی پێدانی حه‌قده‌ستی كۆمپانیاكان ده‌گۆڕێت، له‌و مانگه به‌دواوه حه‌قده‌ستی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و شایسته داراییه‌كانه ده‌بێت، كه له‌گرێبه‌ستی هاوبه‌شیكردنی به‌رهه‌مدا هاتووه.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌مانگی (9)ی ساڵی ڕابردووه‌وه، ده‌ستیكردووه به‌پێدانی حه‌قده‌ستی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوبراو، له‌مساڵدا پێدانی حه‌قده‌ست به‌و كۆمپانیایانه، به‌گوێره‌ی داهاتی پوخته‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌و كێڵگانه‌دا ده‌بێت كه كاری تیادا ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به‌له‌به‌رچاوگرتنی جیاوازی نرخی نه‌وتی له‌ناوخۆی هه‌رێم‌و نرخی نه‌وتی برێنت، هه‌روه‌ها دوای ده‌ركردنی خه‌رجییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت.
هاوكات هه‌ر مانگێك (5%)ی داهاتی ئه‌و مانگه‌یان له‌و كێڵگه‌یه‌ی كه كاری تیادا ده‌كه‌ن، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بڕێك له‌حه‌قده‌سته‌كانیان كه لای حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ڵه‌كه بووه پێده‌درێت.
PM:04:30:01/02/2016