لیژنەی کاراکردنی پەرلەمان‌ کێن سه‌ردانی گۆڕان ده‌که‌ن؟

سبەی لیژنەی کۆبوونەوەی کاراکردنی پەرلەمان سەردانی مەکۆی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی دەکات، سپی ناوی لیژنەی کاراکردنی پەرلەمان بڵاودەکاتەوە.

وا بڕیارە سبەی ٢/٣ لیژنەی کاراکردنەوەی پەرلەمان سەردانی بزووتنەوەی گۆڕان بکات، بەپێی زانیارییەکانی سپی د. فواد حسێن سەرۆکایەتی وەفدەکە دەکات و وەک نوێنەری سەرۆکایەتی هەرێمیش لە وەفدەکەدایە.

بەپێی زانیارییەکانی سپی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستانیش لەلیژنەکەدا پێکدێت لە د. رۆژ نوری شاوەیس و مەحمود محەمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی.

نوێنەری یەکێتیش پێکدێت لە مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی و  سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی.

نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامیش پێکدێت لە د. عومەر محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و د. محەمەد ئەحمەد.

هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی و محەمەد فەرەج ئەمینداری یەکگرتوو بەشداری ناکەن.
 



PM:11:03:02/02/2016