بەهۆی درێژەكێشانی كۆبوونەوەی وەفدی كاراكردنی پەرلەمانو حكومەت لەگەڵ وەفدێكی بزوتنەوەی گۆڕان، كۆبووەوەی ئەو وەفدە لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی دوا دەكەوێت.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی راگەیاند: كۆبوونەوەی وەفدی كاراكردنی پەرلەمانو حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان درێژەی كێشاو بەم هۆیەوە كۆبوونەوەیان لەگەڵ كۆمەڵی ئیسلامی لەوادەی خۆی ناكرێتو رەنگە چەند كاتژمێرێك دوا بكەوێت.
لەكۆبوونەوەی ئەمرۆ وەفدی كاراكردنی حكومەتو پەرلەمان، بڕیارە گۆڕان پرۆژەیەك ئاراستە بكات.
(زیاتر بخوێنەرەوە)