لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئاشتی هه‌ورامی پێكهێنرا
له‌سه‌ر داوایه‌كی عه‌لی حەمه ساڵح، په‌رله‌مانتاری كوردستان، داواكاری گشتی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان پێكهێناوه.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردۆته‌وه، كه داواكاری گشتی له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی ئه‌و له‌سه‌ر ئاشتی هه‌ورامی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه.
وتیشی: "له‌گه‌ڵ سكاڵاكه‌یدا ڕاپۆرتێكی بۆ داواكاری گشتی ناردوه كه داتاكانی ده‌رهێنان‌و فرۆشتنی نه‌وتی به ڕونی تێدایه، به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ش، مانگانه (500) ملیۆن دۆلاری فرۆشتنی نه‌وت دیار نییه".
AM:11:43:04/02/2016