د. محه‌مه‌د حاجی ئه‌ندامی پێشووی چڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی ده‌كات و ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم-یش ناوبراو به كه‌سایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان وه‌سف ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ری فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی بڵاوی كردووه‌ته‌وه تیایدا هاتووه، "رۆژی شه‌ممه 6ی 2ـی 2016 له سه‌لاحه‌دین مه‌سعود بارزانی پێشوازی له د. محه‌مه‌د حاجی كه‌سایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان كرد".
هه‌روه‌ك هاتووه: "له دیداره‌كه‌دا بارودۆخی سیاسیی هه‌رێم و ته‌حه‌دیات و هه‌ڕه‌شه‌كان و هه‌روه‌ها دوا پێشهاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێ كرا. له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م دیداره‌دا بیروڕا له‌باره‌ی ئه‌و ده‌رفه‌تانه ئاڵوگۆڕ كرا كه په‌یوه‌ستن به ئایینده‌ی كوردستان و ڕیفراندۆم و مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی گه‌لی كوردستان".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: "هه‌ر له‌م دیداره‌دا د. محه‌مه‌د حاجی پشتگیریی خۆی بۆ پڕۆژه‌ی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی بارزانی له‌باره‌ی ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كوردستان راگه‌یاند و ئاماده‌یی خۆییشی نیشاندا كه به پێی تواناكانی خۆی یارمه‌تیی سه‌رخستنی ئه‌و پڕۆژه نیشتیمانییه‌ی بارزانی بدات".
د. محه‌مه‌د حاجی ئه‌ندامی پێشووی چڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رۆژی هه‌ینی 25ی كانوونی دووه‌می 2016، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وازهێنانی خۆی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند.
د. محه‌مه‌د حاجی كه هاوكات رێكخه‌ری پێشووی ژووری په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان-یش بوو هۆكاری وازهێنانی له بزوتنه‌وه‌كه بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ته‌نها چه‌ند كه‌سێك بڕیار به‌ده‌ستن.