لەرۆژی خەتەنەکردنی مێینەدا داوادەکرێت یاسای توندوتیژی خێزانی جێبەجێبکرێت

رێکخراوی وادی کە لەبواری کۆمەڵایەتی و بەرەبگاربوونەوەی توندتیژی دژی ژنان کاردەکات، لەرۆژی بەرەنگاربوونەوەی خەتەکردنی مێینەدا داوا دەکات یاسای ژمارە ٨ تایبەت بە توندوتیژی دژی ژنان لەهەرێمدا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

لە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی خەتەنکردندا کە بەرواری ٢/٦ دەکات رێکخراوی وادی لەبەیانێکدا کە کۆپیەکی نێردراوە بۆ سپی، باس لەوە دەکەن "پەرلەمانی هەرَیمی كوردوستان لە بەرواری 21-6-2011 یاسای ژمارە 8 توندوتیژی خێزانی پەسەند كرد،  گرنگترین بابەت لەو یاسایەدا كە سەرنجی وڵاتانی بۆ خۆی ڕاكێشا قەدەغەكردنی خەتەنەكردنی مێینە بوو بە یاسا ، بەم هەنگاوەش هەرێمی كوردوستان بوو بە یەكەم وڵاتی كیشوەری ئاسیا كە یاسایەكی لەم جۆرە دەربكات ، هەرچەندە تا ئێستا هیچ هەنگاویك نەنراوە بۆ جیبەجیكردنی ئەم یاسایە" . 

دەقی بەیاننامەکە 

ڕۆژی جیهانی  بەرەنگاربونەوەی خەتەنەكردنی مێینە
6 فبرایەر  :
ئەم ڕۆژە لەلایەن لیژنەی مافی مرۆڤ لە نەتەوەیەكگرتوەكان لە ساڵی 2003 ناسێنرا بە  " International Day of Zero Tolerance of Female Genital Mutilation (FGM )  "  ڕۆژی جیهانی سفركردنەوە و بەرەنگاربونەوەی خەتەنەكردنی مێینە ، بەو بۆنەیەشەوە ماوەی 5 ساڵە لەهەرێمی كوردوستان مەراسیمیك لەم ڕۆژەدا رێك ئەخرێت  .
یاسا  :
  پەرلەمانی هەرَیمی كوردوستان لە بەرواری 21-6-2011 یاسای ژمارە 8 توندوتیژی خێزانی پەسەند كرد  ،  گرنگترین بابەت لەو یاسایەدا كە سەرنجی وڵاتانی بۆ خۆی ڕاكێشا قەدەغەكردنی خەتەنەكردنی مێینە بوو بە یاسا ، بەم هەنگاوەش هەرێمی كوردوستان بوو بە یەكەم وڵاتی كیشوەری ئاسیا كە یاسایەكی لەم جۆرە دەربكات ، هەرچەندە تا ئێستا هیچ هەنگاویك نەنراوە بۆ جیبەجیكردنی ئەم یاسایە .
خەتەنەكردنی مێینە ڕاگرن :
لە دەرئەنجامی هەڵمەتێكی هۆشیاری فراوان و بەردەوامی 12 ساڵ كە لەلایەن ڕێكخراوی وادی وهاریكاری یاسایی ژنان و چالاكی و بەشداری چەند ڕێكخراویكی ژنان و چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆڵی چالاكی دەزگا جیاوازەكانی میدیا توانرا گۆرانكاریەكی زۆر باش لە ڕێژەی ئەنجامدانی خەتەنەكردنی مێینە و تێگەیشتنی كۆمەڵگە بۆ ئەم پرسە بكرێت ، لە دەرئەنجامی ئەم هەلمەتەی هەریمی كوردوستان ئیستا هەلمەتی خەتەنەی میینە راگرن لە رۆژهەلاتی ناوەراست لە باشوری عێراق ، ئێران ، سعودیە ، عومان ، یەمەن ئیندۆنیسیا ، مالیزیا چەندین وڵاتی دیكە لە چالاكیدایە و توانراوە جوگرافیای رودانی ئەم دیاردەیە بگوریت و ژمارەی قوربانیەكانیش كەپیشتر 140 ملیۆن مەزەندە كرابوو بەرز بیتەوە بۆ 200 ملیۆن ژن و كچ  .

هۆشداری  : 
جیگەی نیگەرانیە بەهۆی ئەم بارودۆخە نوییەی هاتۆتە ئاراوە لە سالی 2016 هەڵمەتی خەتەنەی میینە راگرن و سەرجەم چالاكیەكانی ئەم پرۆژەیە لە مەترسی وەستان و كەم بونەوەدایە ، ریكخراوی یونسیف و ریكخراوە جیهانیەكانی دیكە پاشەكشەیان كردوە لە بەردەوامیدان بەهاوكاریكردنی هەلمەتەكە و حكومەتی هەریمیش تا ئیستا هیچ هەنگاویكی جدی نیە لەو بارەیەوە و لەكاتی ئیستەدا قەیرانیكی دارایی جدی لە ئارادایە ، هەربۆیە ریكخراوی وادی لەو بارەیەوە هۆشداری ئەدات و لیرەدا رایئەگەیەنین خەتەنەی میینە هیشتا مەترسیەكی جدیەو پیویستە كاری زیاتر بكریت بۆ روبەروبونەوەو بنەبركردنی .




PM:06:41:06/02/2016