"تەقینەوەیەكی خۆكوژی لەهەولێر پوچەڵكرایەوە"
هێزەكانی دژە تیرۆری كوردستان لەشاری هەولێر رایدهگهیهنن، هەوڵێكی خۆكوژی تیرۆریستییان پوچەڵكردەوەو 3 كەسیش دەستگیركران.
دەزگای دژە تیرۆری كوردستان لەپەیجی خۆی بڵاویكردوەتەوە كە ڕۆژی شهممهی ڕابردوو (2016/02/06)، لە کردەوەیەکی تایبەتدا، هێزەکانی ئاسایش و دژەتیرۆر، توانیویانه هەوڵێکی خۆکوژیی "تیرۆریستان" لە ناو شاری هەولێر پۆچەڵ بکەنەوە.
وهك له بڵاوكراوهكهدا هاتووه: "لەو کردەوەیەدا 3 تیرۆریست دەستگیر کران کە عەرەبی خەڵکی پارێزگای دیالەن".
پهیجی دژه تیرۆر نووسیویشییهتی: "هەر لەم کردەوەیەدا دەست بەسەر پشتێنەیەکی تەقەمەنی و چەند بومبێکدا گیرا".
بهپێی ئهو زانیارییانه، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان وردهكاری زیاتر له ڕاگهیاندراوێكدا بڵاو دهكاتهوه.
PM:04:59:08/02/2016